بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"هیشام رکابی" ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، ڕەتیکردەوە کە بڕیاری لێخۆشبوون بۆ وەجبەی یەکەمی بەڕێوەبەرە گشتییەکان دواخرابێت.
رکابی لە تویتێکدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتراستی کردۆتەوە ، ڕایگەیاند "کە ئەو قسەو باسانەی لەبارەی لێخۆشبون لە وەجبەی یەکەمی بەرێوەبەرەگشتیەکان بڵاوکراوەتەوە دوور لە راستی و هیچ بنەمایەکی نی یە .
راشیگەیاند : کە بابەتەکە کاریگەرە و گەڕانەوە بۆ دواوە نییە.