وەزیری سەرچاوە ئاوەییەکان لەگەڵ هاوتا سورییەکەی هەڵوێستەکانیان یەک دەخەن بۆ زامنکردنی مافی ئاوی هەردوو وڵات

ناوخۆ
  • 8-05-2023, 16:03
  • +A -A

    بەغداد / INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"عەون دیاب"وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان،دڵنیایی دا بە "ڕەعد تەمام " هاوتا سورییەکەی ، لە یەکخستنی هەڵوێستەکان بۆ زامنکردنی مافی ئاوی هەردوو وڵات.
    وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،رایگەیاندوە " کە وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان پێشوازی لە وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی کۆماری سوریای عەرەبی و شاندی یاوەری کرد . 
    دوای وەزیر بەخێرهێنانی وەفدی میوان، ئاسۆی هاوکاری هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتی برا لە بواری سەرچاوەکانی ئاودا تاوتوێ کران.
    وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان جەختیکردەوە لەسەر پێویستی "یەکخستنی هەڵوێست و دیدگاکان بەمەبەستی زامنکردنی مافەکانی ئاوی هەردوو وڵات بەگوێرەی ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان، لەگەڵ پێویستی بەردەوامبوونی هاوکاری هاوبەش، و ئاڵوگۆڕکردنی وەفد لە نێوان هەردوو وڵات، و ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموونەکان بە مەبەستی پێشخستنی ئەم کەرتە گرنگە.
    هەروەک باس لە دەستکەوتەکانی کۆنگرەی سێ یەمی نێودەوڵەتی بەغدا کرا لەبارەی ئاوەوە کە لەنیوان 6 بۆ 7 ئایار بەڕێوەچوو.