بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"عەبدولئەمیر شەمەری"وەزیری ناوخۆ ، جەختی لە پەرەپێدانی پلانەکانی داهاتوو کردەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە"ئەمرۆ "عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،بەشداری لە کارەکانی کۆنفرانسی زانستی ساڵانەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان کرد، کە لە ژێر چاودێری و سەرپەرشتی "ساڵح مەهدی حەسناوی "وەزیری تەندروستی بۆماوەی دوو رۆژ لە شاری پزیشکی بەغدا بەرێوەدەچێت
بەپێ بەیاننامەکەبێت شەمەری دووپاتی کردەوە کە وەزارەتی ناوخۆ، وەک یەکەم لایەنی پەیوەندیدار لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تاوانە گەورەیە، بە پشتیوانی بێسنووری سەرۆک وەزیران، لەماوەیەکی نزیکی داهاتوو مامەڵەیەکی وەردتر لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکان دەکەین،کە ببێتە هۆی چارەسەرە دروستەکان.
"شەمەری " ئاماژەی بەوەشکرد"کە وەزارەتی ناوخۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی باڵای نیشتمانی بۆ کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان کاریان کرد بۆ هەموارکردنەوەی یاسای ماددە هۆشبەرەکان ژمارە (50)ی ساڵی 2017 کە هاوتەریب بێت لەگەڵ سروشتی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان لەوەزارەت،ئەوە جگە لە تەرخانکردنی پارچە زەویەک لە بەغدا و پارێزگاکان بۆ درووستکردنی باڵاخانەی نوێ بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکان، تا هاوتەریب بێت لەگەڵ قەبارەی گەشەپێدانی کارکردن و توانای مامەڵەکردن و وەڵامدانەوە و بەدواداچوون بۆ ئەم ژەهرە کوشندە.