ئاسایشی نیشتمانی چەند حەشارگەیەکی تەقەمەنی داعشی لە سێ پارێزگادا دۆزیوەتەوە

ئەمنی
  • 8-05-2023, 16:00
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، چەند حەشارگەیەکی داعشی تیرۆریستیان لە سێ پارێزگا دۆزیوەتەوە.
    دەزگاکە، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"لە چوارچێوەی هەوڵە ئەمنییە بەردەوامەکان بۆ بەدواداچوون و زانیاریی هەواڵگریی دروست، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزێکی سوپای عێراق و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، توانیان دوو حەشارگەی باندە تیرۆریستییەکانی داعش بدۆزنەوە کە تەقەمەنییان تێدابوو. بەیاننامەکە ئاشکراشیکردوە : کە پشتێنەکان ئامادەکرابوون بۆ تەقینەوە لە ناوچەی چیای بور، لە باشووری پارێزگای کەرکوک.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"حەشارگەکە وێرانکراو و یەکێک لە ئەندامانی تۆمەتبار لە داعشی تیرۆریستی دوای ئەنجامدانی پشکنین لە ناوچەکە دەستگیرکرا.
    لەلایەکی تر هێزە ئەمنیە هاوبەشەکان لە پارێزگای دیالە توانیان لە یەکێک لە باخچەکان لە گوندی حیمرە لە قەزای بەعقوبە (2) کیلۆگرام مادەی (TNT) و چەند بۆمبێکی چێندراو بدۆزنەوە .
    بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەرووو" لەلایەکی دیکە هێزەکانیان دەستیان بەسەر کۆگایەکی تەقەمەنیدا گرتووە لە ناوچەی جزیرە قەزای ڕەمادی کە سەر بە باندە تیرۆریستییەکانی داعش ببوە ، کە چەک و کەرەستەی تەقەمەنی و ئامێری تەقەمەنی و ئامێری پەیوەندیکردنی تێدابووە. 
    بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە"کە بەپێی پێویست رێوشوێن گیراوەتەبەر، هەروەها گیراوەکان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ رووبەرووکردنەوەیان بەرامبەر یاسا .