بەغداد – ا ه ع دادگای فیدڕاڵی، ئەمرۆ سێ شەممە، رایگەیاند: عێراق بۆ ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی دادوەران و ئەنجومەنی دەستوری عەرەبی هەڵبژێردرا. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، ئیاس ساموك وتەبێژی دادگای فیدڕاڵی رایگەیاند: "لە میانی كۆبونەوەی كۆمەڵەی گشتی یەكێتی دادوەران و ئەنجومەنی دەستوری عەرەبی، عێراق لە نێوان 3 كاندیدا بۆ ئەندامی ئەنجومەنی تەنفیزی ئەو رێكخراوە هەڵبژێردراوە كە لە 15 ئەندام پێكدێن". وتیشی "عێراق لێكۆڵینەوەیەكی سەبارەت بەو یاسا و بریارانەی كە دادگای فیدڕاڵی دەریكردوون خستەروو لە بوارەكانی ماف و ئازادیە سیاسی و ئاینی و رۆشنبیریەكان" راشیگەیاند " راوێژكاری ئەمینداری گشتی ئەو یەكێتیە ستایشی رۆڵی دادگای فیدڕاڵی لە عێراق كردوە بۆ چارەسەركردنی چەندین پرس بەپێی دەستور".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد