بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ، ئەنجامی ئەو هەڵمەتەی ڕاگەیاند کە گروپێکی تیرۆریستی لە پارێزگای دیالەی کردەئامانج .
فەرماندەییەکە، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردویەتی، رایگەیاندوە " لە هەوڵێکی بەرچاوی ئەمنی و هەواڵگری کە لەلایەن کەرتە ئەمنییەکانەوە ئەنجام دەدرێت بۆ سەپاندنی دادپەروەری بەسەر پاشماوەی باندە تیرۆریستییەکانی داعش، شەوی شەممە،کۆشکێکی تیرۆریستان لە ناوچەی سەندیج لە پارێزگای دیالە لە هێرشێکی ئاسمانی وردا خاپورکرا، لە ئەنجامدا ژمارەیەک تیرۆریست کوژران.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد:لە نێو کوژراوەکاندا بەرپرسێک لە ویلایەتی دیالە بە ناوی "ئیسماعیل خەلیل بلیبل"هەیە هەروەک "ئەبو حەسەن نعێمی" بەرپرسی لە قەزای حەویجە لەو هێرشەدا کوژرا .