کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی هەموارکردنەوەی یاسای موختارەکان

سیاسی
  • 8-05-2023, 15:58
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"شاخەوان عەبدوڵڵا" جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،لەگەڵ وەفدێکی ئەنجومەنی موختارەکانی عێراق کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی هەموارکردنەوەی یاسای موختارەکان و گفتوگۆکردن لەسەر شێوازی نوێ لە پەرەپێدانی کارەکانیان.
    لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە "شاخەوان عەبدوڵڵا" جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لەگەڵ وەفدێکی موختارەکانی عێراق لە پارێزگا جیاجیاکان کۆبووەوە.
    راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد" کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی هەموارکردنەوەی یاسای ژمارە (13)ی ساڵی 2011 تایبەت بە موختارەکان ، هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر شێوازی نوێ لە پەرەپێدانی کاری موختارەکان بۆ ڕاپەڕاندنی ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی خۆیان، هەروەها بەردەوامبوون لە هاوکاری لەگەڵ دامودەزگاکانی دەوڵەت بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە وڵاتەدا.