وەزیری بەرگری مۆڵەتی بەدیل بۆ فیرقەی یەکەم، لە سەرۆکایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە خستەبواری جێبەجێکردن

ئەمنی
  • 8-05-2023, 15:57
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"ثابت محمد عەباسی" وەزیری بەرگری، شێوازی بەدیلی بۆ فیرقەی یەکەم، لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالەی ڕاگەیاند.
    عەباسی،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"بەڕێز و پێزانینەوە لە هەموو داواکاری ئەفسەر و هێزە ئازاکانمان لە پێداویستییەکانیان دەروانین،چونکە بەهۆی ئەوانەوە ئاسایش و سەقامگیری بەدی دێت، هەربەم هۆیەشەوە،دوای ئەوەی لەگەڵ فەریقی یەکەم"عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا "سەرۆک ئەرکانی سوپا، وردەکارییەکانمان تاوتوێ کرد،و ڕێنمایماندا بە فیرقەی یەکەم لەناو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە بۆ سیستەمی مۆڵەتی بەدیل.