بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"عەبدولەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار ئاشکرای کرد، کە لە ساڵی 2003ەوە نزیکەی 15 هەزار کارگە و کۆگای بەرهەمهێنان داخراون.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری کۆمار، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، ڕایگەیاندووە: ئەمرۆ "عەبدولەتیف جەمال ڕەشید " سەرۆک کۆمار لە پەراوێزی سەردانەکەیدا بۆ لەندەن، لەگەڵ پێکهاتەی عێراقی کۆبووەوە، لە نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و کەسایەتی و حزب و کارێکتەرە سیاسییەکان، کە خانمی یەکەم "شاناز ئیبراهیم "و وەزیرانی خوێندنی باڵاو رۆشبنیر و پەروەردە ، و باڵیۆزی عێراق لە بەڕیتانیا "محمد جەعفەر سەدر" ئامادەی بون ، سەرۆکی کۆمار دووپاتی کردەوە کە "عێراق لە قۆناغێکی نوێدا دەژی، لە ئاسایش و سەقامگیری، ئەمەش سەرەتای هەموو گەشەپێدان و پرۆسەیەکی ئاشتی یە.
راشیگەیاند" کە هەڵبژاردنی پێشوو ماوەیەکی زۆریان تێپەڕاند،بەڵام ئەنجامەکانی ئەرێنی و سوودبەخش بوون، بەو پێیەی لەڕێگەی دیالۆگەوە جۆرێک لە ڕێککەوتن لەنێوان کوتلە سیاسییەکانی دروستکرد، ئێستاش حکومەتی عێراق ئارەزووی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بۆ خەڵکەکەی، و بەرنامەیەکی تەواوی هەیە لە هەموو ڕوویەکەوە، و ئەمەش سەرەتای نوێیە بۆ عێراقێکی نوێ.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشدا : کە گرنگی دەدەین بە پەرەپێدانی ژێرخان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان.
لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆک کۆمار وتی: پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر باشە، هەروەها کۆمەڵێک بابەتی هەڵپەسێردراو لە نێوان هەردوولادا هەیە، بەڵام ئیرادەیەک هەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان لەڕێگەی دەستور و یاساوە.
هەروەک سەرۆک کۆمار تیشکی خستە سەر : هەندێک بابەتی کەڵەکەبوو کە بۆ حکومەتی نوێ ماوەتەوە ، بەو پێیەی ماوەی سێ ساڵە بودجە پەسەند نەکراوە.
ووتیشی "نزیکەی (10) بۆ (15) هەزار کارگە و کۆگای بەرهەمهێنان لە عێراقدا لە ساڵی 2003ەوە داخراون. ئەمەش پێویستی بە هەوڵ و کارکردن و هاوسەنگی و هاندانی کەرتی تایبەت هەیە بۆ کارکردن.
سەرۆک کۆماری کۆمار دەستی خستە سەر پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ جیهان و وڵاتانی دراوسێ و پەرۆشی بۆ پەرەپێدانیان و جەختی لەسەر "ڕەتکردنەوەی دەستوەردانی دەرەکی لەناوخۆی عێراق کردەوە.
سەبارەت بە رۆڵی عێراقیەکان لە دەرەوەی وڵات، سەرۆک کۆمار ڕوونیکردەوە کە لەنێو عێراقیەکانی دەرەوە لێهاتوویی زۆر هەیە، ئێمە پێشوازی لەو کەسانە دەکەین کە ئارەزووی گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان دەکەن، بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە گەلەکەیان ،هەروەک لە عێراقدا بوار هەیە بۆ ئەوەی لێهاتووی خۆیان بخەنەروو .