وەزیری خوێندنی باڵا پاڵپشتی خۆی بۆ تەواوکردنی خوێندنی خوێندکارانی عێراقی کە لە زانکۆکانی بەریتانیا دەخوێنن دووپاتکردوە

ناوخۆ
  • 8-05-2023, 13:11
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"نەعیم عبودی"وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،پاڵپشتی خۆی بۆ خوێندکارانی عێراقی کە لە زانکۆکانی بەریتانیا دەخوێنن دووپاتکردەوە بۆ تەواوکردنی خوێندنیان، ئاماژەشی بە گرنگی کرانەوە بەڕووی جیهاندا کرد ، بە سود وەرگرتن لە ئەزموونە پێشکەوتووەکان.
    وەزارەتی خوێندنی باڵا ،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە :ئەمرۆ "نەعیم عەبودی"وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەگەڵ کۆمەڵێک خوێندکاری عێراقی کۆبووەتەوە کە لە بەریتانیا دەخوێنن، تیایدا گفتوگۆیان کرد لەبارەی پسپۆڕییە دەگمەن و هەمەچەشنەکانیان کە ئەزموون و شارەزایی نێودەوڵەتی بۆ دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراق دابین دەکات.
    ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەشداوە"کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا وەزیری خوێندنی باڵا گوێی گرت،لە داواکاری خوێندکاران لەبارەی بابەتی سکۆلەرشیپ و زەمالە و نەفەقەی تایبەت،هەروەک چەند داوایەکیان ئاڕاستەی کرد بۆ تێپەڕاندنی ئەو تەحەددایانەی کە دێنە بەردەم خوێندنەکەیان.