بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مەلەفی وانەبێژ و گرێبەستەکان پەرلەمان میوانداری وەزیری دارایی دەکات

سیاسی
  • 8-05-2023, 13:10
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ‏(INA) ناردوویەتی وردەکاریی کۆبوونەوەی پەرلەمانی لەگەڵ "تەیف سامی " وەزیری دارایی ڕاگەیاند، کە گفتوگۆکردن بوو لەسەر مەلەفی وانەبێژ و گرێبەستەکان.
    لەبەیاننامەکەی فەرمانگەی راگەیاندندا هاتوو:بە سەرۆکایەتی "موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان،لیژنەی دارایی بە ئامادەبوونی "عەتوان عەتوانی " سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئەندامانی لیژنەکە ، بۆ جاری دووەم "تەیف سامی " میوانداری وەزیری دارایی کرد بۆ تاوتوێکردنی بودجەی وەزارەت، و چۆنیەتت گواستنەوە پارەی دەوڵەت، هەروەها پەرەپێدانی ستراتیژییەکی گونجاو لە دەوری میکانیزمی وەزارەت سەبارەت بە یەکەکانی خەرجکردن.
    بەگوێرەی بەیاننامەکە"موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران،پێشنیازێکی سەبارەت بەو بڕە پارەیەی کە تەرخانکراوە بۆ پارێزگاکان خستەروو بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، بەو پێیەی کە ئەو بڕەی دیاریکراوە بەس نیە لە بەرامبەر قەبارەی پڕۆژەکان کە لە چوارچێوەی گەشەپێدانی هەرێمەکاندا هاتووە ، لە هەمان کاتدا داوای زانیاری ورد لەم بارەیەوە دەکات، و جەخت لەسەر "تەواوکردنی پڕۆژەکە" دەکاتەوە.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"خەڵکی عێراق چاوەڕێی پەسەندکردنی بودجەیە، چونکە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیانی خەڵکەوە هەیە.
    هەروەک سەرۆکی لیژنەی دارایی میوانداری کردنی وەزیری دارایی گەراندەوە بۆ دوو تەوەر ، کەیەکەمیان بودجەی وەزارەتەکەیە، بەپێی خشتەی دیارکراو دووەم بینینی ئەنجامی میوانداریکردنی پێشووی وەزیرەکان.
    هەروەک بەیننامەکە ئاماژەی پێداوە کە بڕی تەرخانکراوی وەزارەت لە نێوان ساڵانی پێشوو بە بەراورد بە ئێستا گفتوگۆی لەسەر کراوە،ئەوە جگە لە زیادبوونی خەرجییەکان، وەک هاوکاری و خەرجییەکانی دیکە و چاودێری کۆمەڵایەتی.
    هەروەها ئاماژەی بە پێویستی کۆکردنەوەی زۆرترین داهاتەکانکرد وەک باج و خانووبەرە و خزمەتگوزاری تر.
    لای خۆیەوە وەزیری دارایی روونکردنەوەی لەسەر پێداچوونەوەی بە خەرجیەکان کرد، ئاماژەی بەوەشکرد "قەبارەی ئەو بڕە پارەیەی کە لە چوارچێوەی بەشەکانی قەرز و سوود و لیژنەی ئۆڵۆمپی و بەشەکانی دیکە لە بەرژەوەندی وەزارەتی دارایی نین. 
    هەروەک ڕوونکردنەوەیدا لەسەر خەرجکردنی ئەو بڕە پارانەی کە پەیوەستن بە خانەنشینی و دامەزراوەی شەهیدان و لێپرسینەوە و دادپەروەری،و ئەوانی تر بۆ ساڵی 2019 .
    ئاشکراشیکرد "پێکهێنانی لیژنەیەک لەناو وەزارەت بۆ حیسابکردنی تێچووی دارایی، 
    لیژنەکە پێداچوونەوەی بە گرنگترین دەقە یاساییەکان کردوە کە لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 هاتووە، کە بریتین لە ئەنجامدانی گواستنەوە بە ڕێژەی (30%) بۆ پارێزگاری بەغدا لە چوارچێوەی گەشەپێدانی هەرێمەکان، هەروەها پابەندکردنی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بە کاراکردنی خزمەتگوزاری کارەبا و پەیوەندی و ئاو و ئاوەڕۆ و کرێی تر، هەروەها تەرخانکردن بڕێک بۆ قەرەبووکردنەوەی کارمەند و کارتی بەشەخۆراک و چاودێری کۆمەڵایەتی و بەرهەمی گەنم و شیر و دەرمان و و باقی تری پڕۆژەکانی وەبەرهێنان.
    هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر چۆنیەتی دانەوەی قەرزە دەرەکییەکانی عێراق و ڕێکارەکانی وەزارەت بۆ پڕکردنەوەی گەنجینەی گشتی دەوڵەت، جگە لە خەمڵاندنی داهاتی نەوت و نانەوتی و قەبارەی داهاتەکان و بابەتی وانەبێژ و گرێبەستەکان لە دوای 10/2/2019، و میکانیزمی خستنەڕووی تەرخانکردنی پارە و دامەزراندنی دەرچوانی یەکەم و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا،و گرێبەستی کۆمیسیۆن، ئەوە جگە لە هەندێک گرێبەست کە تا ئێستا پارە تەرخان نەکراوە بۆیان .