حەکیم: گەڕانەوەی سوریا بۆ ناو پەیوەندیەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی هەنگاوێکە بۆ گەیشتن بە سەقامگیری لە ناوچەکەدا

سیاسی
  • 8-05-2023, 13:06
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە،سەید "عەمار حەکیم " سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، گەشبینی خۆی دەربڕی لەبارەی باشتربوونی بارودۆخی گشتی ناوچەکە.
    "حەکیم" لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"گەڕانەوەی سوریا بۆ ناو پەیوەندیەکانی وڵاتانی عەرەبی گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە گەیشتن بە سەقامگیری لە ناوچەکەدا و هەنگاوێکە بە ئاراستەی چەسپاندنی گفتوگۆی عەرەبی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئەو تەحەددیاتانەی کە چارەسەرکردنی قەیرانەکان دەکەن . 
    بەیاننامەکەی حەکیم ئاماژەی بەوەشداوە : لە کاتێکدا ئێمە بڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبی بەرز دەنرخێنین بۆ دەستپێکردنەوەی بەشداریکردنی وەفدی سوریا لە کۆبوونەوەکانیدا، هەروەها ئەو ڕۆڵە کە عێراق بینیویەتی لە بەدیهێنانی ئەم هەنگاوەدا، گەشبینین و پێمان وایە کە ئەم هەنگاوە بەشدار دەبێت لە باشترکردنی بارودۆخی ناوچەکە و هەنگاونان بەرەو پشتیوانی وڵاتانی برا و دۆست بۆ سوریا بۆ ئاوەدانکردنەوەو کۆتایهێنان بە توندوتیژی و تیرۆر.