بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش و هەواڵگری دەستبەسەرداگرتنی کیلۆیەک کریستاڵ و 20 پارچە حەبی لە جۆری ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە بەیاننامەیەکدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندوە"بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە پێشوەختیە دروستەکان و لە ڕێگەی بۆسەیەکی توند، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی و هەواڵگری لەپارێزگای بابل توانی دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە ٢٠ هەزار حەبی ماددە هۆشبەرەکان و کیلۆیەک لە مادەی هۆشبەری لە جۆری کریستاڵی پێبوو ، کە هەوڵیانداوە بازگەی حەمزە لە رۆژئاوا ببڕن.
بەڕێوەبەرایەتیەکە لەبەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشداوە " دەستگیرکراوان لەگەڵ ئەو کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.