بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەش و هەوای ئەم هەفتەی ڕاگەیاند، کە پێشبینی بارانبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.
دەستەی کەشناسی لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ،ڕەشی کەش و هەوای ئەم هەفتەیەی خستۆتە روو "کە تیایدا پێشبینی دەکات سبەی سێشەممە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور ئاسمان نیمچە هەور بێت، لەگەڵ بارینی نمەباران لە چەند شوێنێکی جیاوازی ناوچەکان، بەڵام رەوشی کەش و هەوا لە ناوچەکانی باشوور ئاسایی دەبێت و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەروەک پلەکانی گەرما لە بەشەکانی ناوەڕاست و باکوور نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژانی پێشوو، لە بەشی باشووری وڵاتیش پلەکانی گەرما نزمتر دەبێت بە بەراورد لە ڕۆژانی پێشوو.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشداوە کە ڕەوشی کەش و هەوا بۆ ڕۆژی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ هەندێک پەڵە هەوری دەبێت ،هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دبێت لە سەرتاسەری وڵاتدا.
وە ئاماژەی بەوەدا کە "کەشوهەوای ڕۆژی سەبارەت بە رەوشی کەش و هەوای رۆژی پێنجشەممە، دەستەکە ئاشکرایکرد کە ئاسمان ساماڵ دەبێت ، لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، هەروەها پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک بەرزدەبێتەوە لە چاو ڕۆژانی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا.
سەبارەت بە پێشبینیەکانی بۆ ڕەوشی کەش وهەوای وڵات بۆ رۆژی هەینی، دەستەکە ڕوونیکردۆتەوە کە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بە بەراورد لەگەڵ ڕۆژانی پێشوو لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور و باشووری وڵات.