بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەک شەممە"محمد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،رێنماییدا بە ڕێزلێنانی ژمارەیەک لە کەس وکاری شەهیدان .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،داواییكرد كاری مرۆڤایی و نیشتیمانی كۆمه‌ڵێك لهخۆبهخشان كهلهههشت ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ری فه‌رمانگه جیاوازەکانی حكومه‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان پێكهاتووه رێزیان لێی بگیرێت و خه‌ڵات بكرێن.
بەپێ بەیاننامەکە بێت : سەرۆک وەزیران ئه‌م هه‌وڵ و كاره نایابه به‌رزی نرخاند كه‌شایسته‌ی نرخاندنه و نیشانه‌ی ته‌بایی راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه.
هەر بەپێی بەیاننامەکە بێت سەرۆک وەزیران كاری ئه‌م كۆمه‌ڵه خۆبه‌خشه به‌كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تیه ماددیه‌كان بۆ دروستكردنی "415 " خانوو بۆ خێزانی شه‌هیدان، ئه‌وانه‌ی بێ خانوون بوون به‌رزی نرخاند، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراك به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌له‌ماوه‌ی په‌تای كۆرۆنا باری بژێویان تێكچووه ودابینكردن ودابه‌شكردنی ده‌رمان و ماسك و بۆتڵی ئۆكسجین به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی په‌تای كۆرۆنا ببوون.
لەکۆتایی بەیاننامەکەدا : نوسینگەی سەرۆک وەزیران، ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاشکراکردوە بەم شێوەی خوارەوە:-
1ـ حه‌موود حه‌سه‌ن سه‌جیل/ ئه‌فسه‌ر له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
2ـ سادق موحسین حه‌یده‌ر/ فه‌رمانبه‌ر له‌وه‌زاره‌تی دارایی.
3ـ عه‌باس جه‌بار مهزكوور/ كارمه‌ند له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری.
4ـ حه‌یده‌ر موئه‌نه‌س ئیسماعیل/ كارمه‌ند له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری.
5ـ ئه‌حمه‌د جه‌عفه‌ر عه‌لی/ فه‌رمانبه‌ر له‌ده‌سته‌ی ده‌روازه سنووریه‌كان.
6ـ محه‌مه‌د خه‌له‌ف سه‌جیل/ فه‌رمانبه‌ر له‌كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
7ـ حه‌یده‌ر عه‌دنان عهبدولڵاهـ / فه‌رمانبه‌ر له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
8ـ كه‌رار محه‌مه‌د هادی/ كارمه‌ند له‌ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی.