لەسەر پێویستی پەرەپێدانی پلانی یەکگرتوو مەندەلاوی جەخت دەکاتەوە بۆ وەبەرهێنانی غاز و پەرەپێدانی پاڵاوگەکانی

سیاسی
  • 7-05-2023, 21:50
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە"موحسین مەندەلاوی " جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران،جەختی لەسەر پێویستی داڕشتنی پلانی یەکگرتوو بۆ وەبەرهێنانی غاز و پەرەپێدانی پاڵاوگەکانی کردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە" ئەمرۆ "مەندەلاوی" پێشوازی لە "حەیان عەبدولغەنی" جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت کرد.
    لە کۆبوونەوەیەکدا" کە بە ئامادەبوونی پەرلەمانتار" هیبەت حەلبوسی " سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز و ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە بەرێوەچوو ، باس لە بڕی بودجەی تەرخانکراو کرا بۆ وەزارەت لە ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵیدا، پاڵپشتی ئەنجومەنی نوێنەران دووپاتکرایەوە ، سەبارەت بە پەرەپێدانی پلانی یەکگرتوو بۆ پەرەپێدان و وەبەرهێنانی پڕۆژەکان بۆ پەرەپێدانی وزەی پاک لر غازدا و پەرە پێدانی پاڵاوگەکانی، و پێشخستنی ژێرخانی ئێستا، و دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی وێستگەکانی کارەبا و پشتگیریکردن لە ئابووری نیشتمان.
    بەپێی ناوەرۆکی بەیاننامەکەبێت ، جێگری یەکەم پەرۆشی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەربڕی بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت سەبارەت بە مەلەفی وزە و بۆ دەرکردنی یاسایەک کە خزمەت بە کەرتی نەوت بکات.
    هەروەک داواشیکرد " کە گرنگی و هەماهەنگی بەردەوام لەنێوان وەزارەت و لیژنەی پەیوەندیدار هەبێت بۆ ئەوەی بتوانرێت چارەسەر بۆ هەموو بەربەستەکانی بەردەم کارەکانی وەزارەت بدۆزنەوە.