لەسەر مەلەفی ئاو عێراق لەگەڵ تورکیا و ئێران ڕێککەوتووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەتمەند

ناوخۆ
  • 7-05-2023, 21:49
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان،ڕێککەوتنی لەگەڵ لایەنی تورکیا و ئێرانی ڕاگەیاند بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تەکنیکی تایبەتمەند لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ تاوتوێکردنی مەلەفی ئاو.
    لەو بارەیەوە "رائید جشعمی" بریکاری وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)راگەیاند :
    لە پەراوێزی سێیەمین کۆنفرانسی ئاوی بەغدا مامەڵەی لەگەڵ سەرجەم پرسە هەڵپەسێردراوەکان کراوە لەگەڵ وەفدی ئێرانی بە سەرۆکایەتی وەزیری وزە گفتوگۆی بنیاتنەرمان ئەنجامدا و هەستمان بە لەیەک تێگەیشتن لەگەڵ داواکارییەکانی عێراق کرد.
    وتیشی : وەفدی باڵای تورکیا بەهەمان شێوە بەشداری کۆنفرانسەکەیان کردووە و کورتەیەکیان لەبارەی کاریگەرییەکانی کەمی ئاو و تێگەیشتن لە پێویستی عێراق لەژێر ڕۆشنایی بەردەوامی کەمی ئاودا ئاگادارکردۆتەوە .
    راشیگەیاند "ئەو کۆبوونەوە تەکنیکیانەی لەگەڵ وەفدەکانی هەردوو وڵات ئەنجامدرا وە ڕێگەی خۆشکرد بۆ ڕێککەوتن بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تەکنیکی تایبەتمەند لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ تاوتوێکردنی مەلەفی ئاو بەهەموو وردەکارییەکانییەوە.
    هەروەک عێراق وڵاتانی دۆستی ئاگادارکردۆتەوە لە پێویستی چوون بەرەو ڕێککەوتنە هەمیشەییەکان و گەڕاندنەوە بۆ سەر لاپەڕەی ئەو ڕێککەوتنەکاتیانەی کە لە ڕابردوودا ڕوویانداوە چونکە دۆخی ئاو گۆڕاوە.