بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"تەیف سامی "وەزیری دارایی و "ئیلینا ڕۆمانوسکی" باڵیۆزی ئەمریکا ، تاوتوێی وەبەرهێنانیانی هاوبەش و درێژخایەنیان کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"لە میانی کۆبوونەوەکەدا پەیوەندی و هاریکاری نێوان عێراق و ئەمەریکایان تاوتوێ کرد، هەروەک ڕێگاکانی پاڵپشتیکردن و گەشەپێدانی ئابووری عێراق خرایە بەرباس و لێکۆڵینەوە،لە چوارچێوەی هەوڵەهاوبەشەکان.
هەروەها جەختکرایەوە لەسەر هاریکاری لە بواری ئابووریدا لە عێراق ، بەتایبەت لە بواری چاکسازی بانکی کە لەلایەن حکومەتەوە پەسەندکراوە، ئەوە جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر ئەنجامدانی وەبەرهێنانی هاوبەش و درێژخایەن بە دروستکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ وەبەرهێنان و سەقامگیر لە بازاڕی عێراقدا.