بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەک شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ، پاڵپشتیکردنی بۆ هەموو هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دووپاتکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ یەک شەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، پێشوازی لە "جینین پلاسخارت " نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : لە میانی دیدارێکدا باس لە هاوکارییەکانی نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان کرا و تەئکید لەسەر پەرەپێدانی ڕێگاکانی دروستکردنی هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر کرایەوە .
هەر لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک وەزیران، دووپاتی کردەوە کە "حکومەت ئیرادەی خۆی نیشانداوە بۆ چارەسەرکردنی قەیران و کێشەکان کە تیایدا هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی دەکات، ڕێگەیەکی باشی بڕیوە بۆ چارەسەرکردنی زۆربەی کێشەکان، چونکە لە ئەولەویەت و بەرنامەکانی حکومەتدایە.
لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا ئەوەش خراوەتە روو "کە عێراق پاڵپشتی هەموو هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دەکات کە کار بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری دەکات و ڕێگە خۆش دەکات بۆ گەشەپێدانی بەردەوام لە ئاستی ناوچەکەدا.
لەلایەن خۆشیەوە " جنین پلاسخارت" پشتیوانی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بۆ هەوڵ و بەرنامەکانی حکومەت بە ئامانجی چارەسەرکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان، و بەرەوپێشبردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی،لە ڕێگەی چارەسەری ڕیشەیی و درێژخایەن دووپاتکردەوە.