ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران: پاڵپشتی نێودەوڵەتی هەیە بۆ وەرگرتنەوەی سامانی دزراوی عێراق

سیاسی
  • 7-05-2023, 20:53
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمرۆ یەک شەممە "مەزهەرمحەمەد ساڵح " راوێژکاری سەرۆک وەزیران ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لەدوای دامەزراندنی سندوقی وەرگرتنەوەی پارە دزراوەکانی عێراق کە سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی دەکات ، دەستەی دەستپاکی و لە ڕووی لۆجستییەوە بۆ وەرگرتنەوەی پارە پشتگیری دەکرێت.
    راشیگەیاند"ئەنجومەنەکە بەرپرسانی کارگێڕی باڵا لەخۆدەگرێت لە نوێنەرایەتی وەزارەتەکانی دەرەوە و ناوخۆ و دارایی و داد و نەوت و بازرگانی و دیوانی چاودێری دارایی و بانکی ناوەندی عێراق و دەزگای هەواڵگری نیشتمانی و دەستەی دادپەروەری، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی هەمواری یەکەمی یاسای سندوقی وەرگرتنەوەی پارەی عێراق ژمارە (7)ی ساڵی 2019.
    ووتیشی "سندوقی وەرگرتنەوەی پارە بڕیار و ڕێکار و ڕێنمایی بە وەرگرتنەوەی ئەو پارانە دەدات کە پێش ساڵی 2003 دزراون و لەبارەی سەرجەم ئەو پارانەی کە بە گەندەڵی بردراون، هەروەها ڕاپۆرتێکی وردی دەورەیی پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران دەکات سەبارەت بە ئەنجامی کارەکانی.
    ئاشکراشیکرد "بۆ یەکەمجار لە عێراق، هەنگاوی لەو جۆرە بندرێت و ڕێککەوتنی هاوبەش لە نێوان عێراق و وڵاتانی جیهان لەسەر پرسی هاریکاری نێودەوڵەتی لە پرسی وەرگرتنەوەی پارە هەبێت ، وەک لە ماددەی 14ی یاساکەدا هاتووە، کە بڕگەکانی ئەم یاسایە دەیگرێتەوە بە ئەنجامدانی ڕێککەوتن لەگەڵ ئەو وڵاتانە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پارانە.
    ئاماژەی بەوەشکرد: کۆمەڵێک ڕێکار و یاسایی هەیە کە بە شێوەیەکی هەمیشەیی لە نێوان سندوقی وەرگرتنەوەی پارە و وەزارەتەکانی داد و دەرەوە کاردەکات بۆ کۆکردنەوەی پارەی عێراقی کە دزراون یان کەوتوونەتە ژێر هەڕەشەی گەندەڵی و بە قاچاخ براونەتە دەرەوەی وڵات. 
    "ساڵح "ئەوەشی خستە روو کە " دەیان دۆسیەی گەورەی لەژێر لێپێچینەوەی دەسەڵاتی دادوەریدایە لە وڵاتانی جیهان بۆ وەرگرتنەوەی پارەی دزراوی یان گەندەڵی، کە ئەمڕۆ لە شێوەی وەبەرهێنانی بانکیدا دامەزراون ، یان وەک پشک و بۆند یان بۆ کرینی خانووبەرە و سەروەت و سامانی دیکە کە تێیدا شاراوەن و پارەی گەندەڵی لە وڵاتانی دیکە وەبەرهێنانی تێداکراون . 
    ساڵح جەختیشی لەوە کردەوە " کە هاوکاری لەگەڵ ئەنجومەنی دژە سپیکردنەوەی پارە بە سەرۆکایەتی پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق هەیە و پاڵپشتی لۆجستی هەیە لەلایەن فەرمانگەی نیشتمانی دژی سپیکردنەوەی پارە ،و بەشی زانیاری و هەواڵگری دارایی کە مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆسیەدەکات . 
    هەروەک وتیشی "عێراق لەنێو ئەو وڵاتانەیە کە واژۆیکردوە لەسەر ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی گەندەڵی،کە بەڵگەنامەیەکی یاسایی نێودەوڵەتی پابەندکەرە، لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە ساڵی 2003 پەسەندکراوە، و زیاتر لە 187 وڵاتی ئیمزایکردوە . 
    ئەوەشی خستەروو: کە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کە ئامانجی ڕێگریکردنە لە گەندەڵی، و بەهێزکردنی جێبەجێکردنی یاسا و هاوکاری دادوەری نێودەوڵەتی، دابینکردنی میکانیزمی یاسایی کاریگەر بۆ وەرگرتنەوەی سەروەت و سامانی دزراو .