بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، دووپاتیکردەوە کە ئەنجومەنی ڕاوێژکاران کاردەکات بۆ دامەزراندنی کۆڕبەندی داهێنەرانی عێراق.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران ، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، پێشوازی لە کۆمەڵێک زانا و داهێنەر و توێژەر لە مامۆستایانی زانکۆ کرد، کە خاوەنی چەندین پرۆژە و داهێنانن لە بوارە ئەکادیمییە جیاوازەکاندا.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە" کە "سودانی " گوێی لەو پێشنیازانە گرت کە لەلایەن ئامادەبووانەوە پێشکەشکرا، و جەختی لەسەر پێشوازی و پشتگیریکردنی خۆی بۆ هەموو ئەو بیرۆکانە کردەوە کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر واقیعی ئابووری وڵات درووستدەکات و بەشدارن لە چارەسەرکردنی کێشەکانی خزمەتگوزاری و ژیان.
هەروەک سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە "عێراق دەوڵەمەندە بە سەرچاوە مرۆییەکان و سەرچاوە سروشتییەکانی، کە هێشتا پێویستی بە وەبەرهێنانی گونجاو هەیە، هەروەها گۆڕینی کێشەکان بۆ دەرفەتی ئابووری داهێنەر و بەرهەمدار.
سەرۆک وەزیران راشیگەیاند " کە ئیرادەی حکومەت بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی و بەرژەوەندی بۆ ئەم بیرۆکە بنیاتنەرە و دەستپێشخەرییە داهێنەرانە دەربڕی و. وتی : دەستەی ڕاوێژکاران کاردەکات بۆ دامەزراندنی کۆڕبەندی داهێنەرانی عێراق، بۆ ئەوەی ببێتە ئاماژەیەک بۆ هەموو ئەم نازناوە زانستییە بەرزانە، جگە لەکارکردن لەسەر ڕەشنووسی یاسایەک بۆ سپۆنسەرکردنی داناو زانایان و خاوەن پرۆژەو بەهرەمەندەکان ، بە مەبەستی دڵنیابوون و ئاگاداربوون لەم بەشە بەرهەمدارە.
لای خۆیانەوە، ئامادەبووان "پێزانینی خۆیان بۆ ئەو گرنگیدانە دەربڕی و جەختیان کردەوە لەسەر ئامادەیی خۆیان بۆ بەخشینی زیاتر، و خۆبەخشی زیاتر بۆ بەشداریکردن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و پشتیوانیکردن لە خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی عێراقدا.