وەزارەتی بازرگانی پاشکەوتی سەبەتەی خۆراک بۆ چەند مانگێک پشتڕاست دەکاتەوە

ناوخۆ
  • 7-05-2023, 19:26
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمرۆ یەک شەممە "محەممەد حەنون" وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بۆ پڕۆژەی ئەلیکترۆنی کارتی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان، پێویستی هاوڵاتیان لە ناوخۆی عێراقدا بن ، تاوەکو بەڵگەی هەبوونیان بۆ تیمە گەڕۆکەکان پێشکەش بکەن کە وەزارەت ڕایان دەسپێرێت. 
    راشیگەیاند"کە پڕۆژەکە خۆی لە خۆیدا بریتییە لە راگرتنی پێداویستی خۆراک بۆ ئەو کەسانەی کە لە عێراقەوە کۆچ دەکەن، بابەتەکەش ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە بەنیازن گەشت بکەن و بگەڕێنەوە. 
    سەبارەت بە دۆخی ئاسایشی خۆراک لە عێراق"حەنون " ڕوونیکردەوە " کە بڕی دابینکراوە بۆ چەند مانگێک لە کۆگاکانی وەزارەت هەیە لە پارێزگاکانی عێراق، دەکرێت بڵێین ئاسایشی خۆراک پارێزراوە .