بەغداد/ INA
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زنستی ، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا رایگەتاندوە"ئەمرۆ یەک شەممە " نەعیم عەبودی" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، فەرمانێکی وەزاری دەرکرد بۆ دامەزرندنی دوو سەد و شەست و پێنج لە خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس و بڕوانامەی باڵا و بڕوانامەی ماستەر بە پشتبەستن بەو بڕیار و یاسایانەی کە کارپێکراوەن.
وەزارەتەکە داوای لەو کەسانە دەکات کە ناویان لە لیستی دامەزراندنەکەدا هاتوو ،و لە ماڵپەڕی فەرمی (www.mohesr.gov.iq) بڵاوکراوەتەوە،لە سەنتەری وەزارەت ئامادەبن بۆ تەواوکردنی ڕێکارە سەرەتاییەکان و دامەزراندن کە پێویستیان بە چوار بەڵگەنامەی ئەسڵی هەیە، پێشکەشی بکەن لە وێنەی کەسی (بەقەبارەی 4) و بڕوانامەی دەرچوون یان پشتگیری دەرچون، هەروەک ماوەی دە ڕۆژی دراوە تا لە ژێر ڕۆشنایی فەرمانی وەزاری 692 دوای 2023/5/7 هەژمار کراوە.