عەوادی: حکومەت 47 ترلیۆن دیناری بۆ وەبەرهێنان لە بودجەدا تەرخانکردوە

سیاسی
  • 7-05-2023, 19:07
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە"بەسم عەوادی" وتەبێژی حکومەت، پشتیوانی حکومەتی بۆ لایەنی وەبەرهێنان لە عێراقی پشتڕاستکردەوە بە تەرخانکردنی47 ترلیۆن دینار بۆی لە بودجەی گشتی،بەمەبەستی گشەی وڵات و ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتری هەلی کار.
    "عەوادی" لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوەیەتی ، تیایدا ڕایگەیاندوە: بەرنامەی حکومەت زۆر ڕوونە و تیشکی خستۆتە سەر پێنج خاڵ ، کە خاڵی سەرەکی تێیدا پەرەپێدانی ئابوورییە.
    راشیگەیاند" کە بناغەی بودجە لەسەر بنەمای وەبەرهێنانە، هەروەک 47 ترلیۆن دیناری عێراقی تەرخانکراوە بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتەکانی وەبەرهێنان بەمەبەستی ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر. 
    "عەوادی" جەختی لە پێویستی کارکردن لە کەرتی تایبەتدا کردەوە و ئەمەش پێویستی بە پاڵپشتیکردنی ئەم کەرتە بۆ وەبەرهێنان لە عێراق بۆ دەستەبەرکردنی هەزاران هەلی کار.
    ڕوونیشیکردەوە کە “ئەولەویەتێکی گەورە هەیە بۆ حکومەت ، لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا بۆ پشتگیریکردن لە وەبەرهێنان و پاڵپشتی لە کەرتی تایبەت تاوەکو ڕۆڵێکی چالاک بگێڕێت.
    ئەوەشی خستەروو "کە چەند سندوقێکی گەشەپێدان هەیە بە ئامانجی دروستکردنی هاوبەشی ڕاستەقینە لە نێوان کەرتی تایبەت و دامەزراوە حکومییەکان بۆ ڕەخساندنی زۆرترین هەلی کار.