وەزیری دەرەوە جەخت لەسەر ڕێزگرتنی لە سەروەری و تەواوی خاکی سودان دەکاتەوە

سیاسی
  • 7-05-2023, 18:13
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوە، جەختی لەسەر پێویستی ڕێزگرتنی تەواو لە سەروەری و یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی سودان و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی سودان کردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوە، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا ڕایگەیاندووە"لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە لە کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی ، وەزیری دەرەوە جەختی لە پێویستی ڕێزگرتن لە سەروەری و یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی سودان، و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی سودان کردەوە ، ئەوەشی خستەروو کە پێویستە وەک قەیران مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و دۆخی ئێستا وەک پرسێکی ناوخۆیی سودان سەیر بکرێت. 
    هەروەک ئاماژەی بە گرنگی "پاراستنی دامەزراوە نیشتمانییەکانی دەوڵەتی سودان و ڕێگریکردن لە داڕمانیان، و ڕێگریکردن لە هەر دەستوەردانێکی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆی سودان بۆ مەبەستی دوورکەوتنەوە لە ناکۆکی زیاتر و هەڕەشەکردن لە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە.