ئەعەرەجی و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیان لەسەر پێویستی گەڕاندنەوەی کەلوپەلە دزراوە دێرینەکانی عێراق و ڕادەستکردنی داواکراوەکان کردەوە

ناوخۆ
  • 7-05-2023, 18:11
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە"قاسم ئەعەرەجی " ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیان لەسەر پێویستی گەڕاندنەوەی شوێنەوارە کۆن و دزراوەکانی عێراق و ڕادەستکردنەوەی داواکراوان کردوە. 
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە" ئەمرۆ "ئەعەرەجی" سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ تاوتوێکردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە هەڕەشەی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش، کە بە ئامادەبوونی تیمی پشتیوانی شیکاری و چاودێریکردنی سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، و بە بەشداریی دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانی عێراق بەرێوەچوو.
    لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کرا بۆ کۆتاییهێنان بە هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش، و ئەو مەترسیانەی کە لەسەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دروستی دەبێت، هەروەها پشتگیری لە هەوڵەکانی عێراق بکرێت بۆ گەراندنەوەی تیرۆریستە داواکراوەکانی داعش،کە بە ئاگاداری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بڕیاڕیان لە دژی دەرچووە. 
    هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا، داوا لە وڵاتان کرا بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش جێبەجێ بکەن، بۆ وەرگرتنەوەی کەلوپەلە دزراوە دێرینەکانی عێراق کە لەلایەن داعشی تیرۆریست لە عێراق دەستی بەسەردا گیرابوو، هەروەک تیمە نێودەوڵەتییەکە هەوڵەکانی عێراق و ئەو قوربانییانەی گەلەکەی لە عێراقدا بەرز نرخاند لە شەڕی دژی گروپی تیرۆرستی داعش.
    هاوکات جەختی لە "گرنگی بەردەوامبوون لە پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوە و نەهێشتنی تیرۆر، و گەڕاندنەوەی شوێنەوارە دزراوەکانی و ڕادەستکردنی کەسانی داواکراو کردەوە .