بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە " شاخەوان عەبدوڵڵا" جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لەگەڵ "بورهان مەزهەر قەیسی"بریکاری وەزیری داد،بەردەوامی هەوڵەکانیا فەرمانگەکانی دادوەریان بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ کۆمەڵگا تاوتوێکرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە" لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ئامادەبوونی هەردوو پەرلەمانتار" نەجوە حەمید کاکی " و" نەهلا قادر ئەفەندی"باس لە تەوەر و بابەتەکانی پەیوەست بە ڕێگاکانی تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و پەرەپێدانی کارەکانی وەزارەت کرا.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئاماژەی بە "گرنگی درێژەدان بە هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی داد و دەستە پەیوەندیدارەکان بە وەزارەت و هاوکاری لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای دادوەری و چڕکردنەوەی کارەکان بۆ دابینکردنی کەشێکی سەلامەت و گونجاو بۆ کۆمەڵگە و جێبەجێکردنی یاسا بۆ هەموو لایەک کرا .
هاوکات جەختیکردەوە لەسەر پشتیوانی پەرلەمان بۆ وەزارەتەکانی دەوڵەت بە یاسا و رێساکان،تاوەکو بتوانن ئەرک و بەرپرسیارێتی ئەنجام بدەن و خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاوڵاتیان بکەن.
لایەن خۆیەوە بریکاری وەزارەت،خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە دیداری جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ،و پێداچوونەوە بە ئەرکەکانی وەزارەت و درێژەدان بە کارەکان لە پێناو پاراستنی ماف و موڵک و ماڵی هاووڵاتیان، هەروەک باسی لەئامادەکردنی چەند رەشنوسێک کرد کە مافی منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی و نەوجەوانان لەخۆ دەگرێت.