بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، تەئکیدی لەسەر گرنگیدان بە کەرتی خزمەتگوزاری کردەوە ، بەجۆرێک کە پێداویستییەکانی هاووڵاتیان دابین بکات تا باوەڕیان بە سیستەمی سیاسی هەبێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە"کە ئەمرۆ " محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران پێشوازیی لە ژمارەیەک سەرۆک هۆز و شێخ و کەسایەتی پارێزگاری زیقار کرد.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوە شدەکات کە "
سودانی گوێی لە داواکارییەکانیان گرت، لەبارەی دۆخی ئابووری و خزمەتگوزارییەکان، و گرنگترین ئەو کێشە و ئاستەنگانەی کە هاووڵاتیان بەدەستیەوە دەناڵێنن.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە، سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە "رۆڵی کۆمەڵایەتی هۆزەکان کردووە لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیری و ئەدای هێزە ئەمنییەکان، لە سەپاندنی ئاسایش و یاسا.
هەروەک سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە" لە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی حکومەت بۆ گرنگیدان بە کەرتی خزمەتگوزاری، بەجۆرێک کە پێداویستی هاووڵاتیان دابین بکات، تاوەکو بڕوایان بە سیستەمی سیاسی بەهێز بکاتەوە.