بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە ، دەستەی ڕاوێژکاران لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند: قوتابخانەکانی بەغدا زیاتر لە 7500 تەختەی دانیشتنیان بۆ دابینکراوە.
"خەلیل عەتوانی "ئەندامی دەستەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"بە لەبەرچاوگرتنی نزیکبوونەوەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی خوێندن، بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023، ئەمڕۆ 7520 تەختەی دانیشتن بۆ قوتابخانەکان، لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک وەزیراندا دابینکرا ، بۆ چارەسەرکردنی پێویستی ڕاستەقینەی قوتابخانەکان لە قوتابخانەکانی بەغدا لە هەردوو بەشی کەرخ و ڕەسافە.
ئاماژەی بەوەشکرد کە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران رێنماییداوە بە ئامادەکارییەکان بۆ دابینکردنی پێویستی ڕاستەقینە بۆ سەرجەم قوتابخانەکانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق .
لە چوارچێوەی ئەو پلانەی کە ئەنجومەنی ڕاوێژکاران لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ جێبەجێکردنی دەستپێشخەری نیشتمانی بۆ پێداویستی قوتابخانەکان لە عێراق داناوە.