بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشت وگوزار و شوێنەوارە دێرینەکانی پەرلەمان ،ستایشی کارەکانی تۆڕی میدیایی عێراقی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە کاردەکات بۆ تێپەڕاندنی هەموو ئەو ئاستەنگانەی کە دێنەبەردەم کارەکانی، هەروەک پاڵپشتی یاسایی خۆی بۆ تۆڕ راگەیاند .
"فاروق حەنا"سەرۆکی لیژنەکە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"ئەمڕۆ سەردانی تۆڕی میدیایی عێراقمان کرد و سەرنجمان دا بە گەشەپێدان و تواناکانی تۆڕی ڕاگەیاندن لە ڕێگەی پەرەسەندنی ستۆدیۆکان و کادری بەتوانا لە گەنجان کەکاردەکەن بۆ پەرەپێدانی تۆڕەکە .
راشیگەیاند" کە شانازی بەم پەرەسەندنە دەکەن کە لەتۆڕەکەدا هەیە .
ووتیشی "لیژنەی ڕۆشنبیری گەشت وگوزار و شوێنەوارە دێرینەکان لەئەنجومەنی نوێنەران،کاردەکات بۆ تێپەڕاندنی هەموو ئەو ئاستەنگانەی کە لە ڕێگرن لە پێشکەوتنی کارەکانی تۆڕەکە.
لەبەرامبەردا " دکتۆر نەبیل جاسم" سوپاسی ستافی گەنجانی کرد لەبەشە جیاوازەکانی وەرزش و تورکمان و سریانی و کوردی، کە نوێنەرایەتی واقیعی گەلی عێراق دەکەن.