هەولێر/ INA
ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان،نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە شاندی کۆلێژی سەربازی عێراق کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە،نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه ب نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى كۆلێژى به‌رگريى نيشتمانيى سه‌ر به زانكۆى به‌رگرى بۆ خوێندنى باڵاى سه‌ربازى كرد كه دامه‌زراوه‌يه‌كى زانستى و مه‌شق و ڕاهێنانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگريى عێراقه و قوتابيانى له پله‌دارانى سه‌ربازى و به‌رپرسان و ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانى وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه حكوومييه‌كان پێكهاتوون و له بوارى به‌رگرى و به‌ڕێوه‌بردندا بڕوانامه به ده‌ست ده‌هێنن.
له ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به سه‌ردانى شانده‌كه بۆ هه‌رێمى كوردستان، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانى بوارى به‌رگرى و سه‌ربازى و هه‌موو بواره‌كانى ديكه‌ى له ته‌واوى عێراق به هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه، به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها په‌يڕه‌و و پرۆگرامى خوێندنى له زانكۆكه و به‌ش و كۆلێژه‌كانى له‌سه‌ر بنه‌ما نيشتمانى و زانستييه‌كان به پێويست و ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند.
به‌ڕێزيان جه‌ختى كرده‌وه كه دواى بيست ساڵ له ئازاديى عێراق، ده‌بێ به سوودوه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو، به ڕوانگه و به‌رنامه‌يه‌كى ڕوون و هاوبه‌شى كۆكه‌ره‌وه، هه‌نگاوى باشتر به‌ره‌و داهاتوو بنێين و هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق پێكه‌وه له به‌ڕێوه‌بردن و بنياتنانى وڵات‌دا هاوبه‌ش و به‌شدار بن.
لاى خۆيه‌وه شانده‌كه خۆشحاڵيى خۆيان به سهردانهكەيان و پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها سوپاسى ڕۆڵ و گوتار و ڕوانگه‌ى نيشتمانيى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانيان له‌سه‌ر ئاستى عێراق به‌گشتى كرد.
گفتوگۆ و ڕاگۆڕينهوه ده‌رباره‌ى چه‌ندين پرسى ئه‌منى و سه‌ربازى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.