هەولێر/INA
ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،مسرور بارزانی پێشوازی لە مایک برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە،ئهمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانى سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له مايك برايسن ريچاردسن باڵيۆزى بهريتانيا له عێراق كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆزی کەیڤ کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو ، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ کرا.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی تایبەت بە نەوت ، هەرێمی کوردستان هەموو ئەرک و پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و چاوەڕوانین حکومەتی فیدراڵیش ، ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانی خۆی بەرامبەر هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات .
باڵیۆزی بەریتانیا ، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دووپات کردەوە.
دەربارەی دۆخی هەرێمی کوردستانیش ، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی لەمساڵدا.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە پێویستیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال ، هەردوولا پشتیوانیی خۆیان بۆ پاراستنی تەواوی مافەکانی ئێزدییەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان دووپات کردەوە