قاهیرە - INA- ئیسڕا خەلیفە
كۆبوونەوەكانی گروپی پسپۆڕی عەرەبی تایبەت بە هەڵسەنگاندن و نوێكردنەوەی پلانی بزووتنەوەی میدیای عەرەبی لە دەرەوەی وڵات لە بارەگای كۆمكاری عەرەب، بە بەشداری تۆڕی میدیایی عێراقی بەڕێوەچوو.
نوێنەری تۆڕەكە لە كۆبوونەوەكاندا د.سەباح عەلال زایر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : كۆبوونەوەكە تەرخانكراوە بۆ هەڵسەنگاندن و نوێكردنەوەی پلانەكە كە تێیدا تێبینی و تێڕوانینی وڵاتانی ئەندام سەبارەت بەو پلانە تاوتوێ كراوە و ڕێككەوتن لەسەر ئەوە كرا كە پێشكەشی كۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی هەمیشەیی میدیای عەرەبی بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : پلانی كردەوەی میدیای عەرەبی لە دەرەوەی وڵات لەسەر سێ میحوەری سەرەكی دامەزراوە كە بریتین لە دۆزی فەڵەستین و پشتیوانیكردن لە میدیاكان و ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی تیرۆر و تیشك خستنە سەر وێنەی دروستی عەرەب و موسڵمانانی دەرەوەی وڵات.
ڕوونیشیكردەوە : ئەم پلانە لەلایەن وەزیرانی زانیاری عەرەبی لە ساڵانی ڕابردوودا خراوەتەڕوو بە ئامانجی بەرزكردنەوەی ڕۆڵی ڕاگەیاندن و دامەزراندنی بەمەبەستی گەیشتن بە بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی دیدگای عەرەبی كە پشتیوانی و داكۆكی لە دۆزی عەرەبی دەكات لە دەرەوەی وڵات بە تایبەتی دۆزی فەلەستین و ئاماژەی بەوەدا كە ئەو پلانە لە ساڵانی 2006 و 2014 بەپێی پڕۆژەی نوێ نوێكرایەوە.
جەختیشی لەوە كردەوە كە كۆبوونەوەكانی ئەمڕۆ تیشك خرایە سەر بۆچوونەكانی ژمارەیەك وڵاتی عەرەبی لەسەر وەشانی كۆتایی پڕۆژەی ڕوانگە و سەكۆی یەكگرتوو و پێشكەشی كۆبوونەوەكانی لیژنەی هەمیشەیی میدیای عەرەبی و دانیشتنی 53ی ئەنجوومەنی وەزیرانی زانیاری عەرەبی، بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو لە شانشینی مەغریب بەڕێوەبچێت.