بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بەرپرسانی دەستپاكی حەیدەر حەنون و دادگای تێهەڵچوونەوەی زیقار عەلی عەبدولغەنی باسیان لە بەهێزكردنی تواناكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی كرد.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایدا هاتووە : ئەمڕۆ عەلی عەبدولغەنی سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی زیقار پێشوازی لە حەیدەر حەنون سەرۆكی دەستەی دەستپاكی كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : كۆبوونەوەكە لە چوارچێوەی هاوكاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و دەستەی دەستپاكیدایە بۆ بەرزكردنەوەی تواناكان لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی كارگێڕی و دارایی لە سەرجەم وەزارەتەكانی دەوڵەت و تێپەڕاندنی هەموو ئەو ئاستەنگانەی كە دەبێتە هۆی دواخستنی تەواوكردنی دۆسیەكانی لێكۆڵینەوە و بڕیاردانیان خێراتر بكەن.