سەحاف: لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی ڕێككەوتن لەسەر گەڕانەوەی سوریا بۆ كورسییەكەی لە كۆمكاری عەرەبی کرا

سیاسی
  • 7-05-2023, 15:52
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی دەرەوە پەسەندكردنی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ شوێنی خۆی لە كۆمكاری عەرەبی ڕاگەیاند.
    ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی ڕێككەوتن لەسەر گەڕانەوەی سوریا بۆ كورسییەكەی لە كۆمكاری عەرەبی.
    ناوبراو ووتیشی: دیپلۆماسیەتی وتووێژ و هەوڵەكانی یەكگرتنی عەرەبی كە عێراق پەسەندی كرد، هەوڵێكی ڕاستەقینەی هەبوو بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ ناو كۆمكاری عەرەبی.
    سەحاف پێشتر ڕایگەیاندبوو كە عێراق هەڵوێستی خۆی لەسەر پرسی سوریا نوێ دەكاتەوە، گرنگی گەڕانەوەی بۆ كورسییەكەی لە كۆمكاری عەرەبی كە بەشدارە لە بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەكەی، هەروەها ئەو پرسە لە سودان وەك ئەوەی ئێمە پابەندین پێیەوە گرنگی وەرگرتنی گفتوگۆ وەك ڕێگەیەك بۆ كۆتاییهێنان بە دۆخی ئێستا.