بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە خالید شوانی وەزیری داد دووپاتی كردەوە كە دۆخی ئەمنی سەقامگیرە و حكومەت پشتیوانی جەماوەری و سیاسی هەیە.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : خالید شوانی وەزیری داد سەردانی بارەگای كۆمكاری عەرەبی كرد و لەگەڵ ئەحمەد ئەبول غەیت ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی كۆبووەوە، لەوێ سڵاوی سەرۆك وەزیرانی عێراقی محەمەد شیاع سودانی گەیاند و بە ئاماژەدان بەوەی ئەحمەد دولەیمی باڵیۆزی عێراق لە كۆماری عەرەبی میسر و یاریدەدەری وەزیر وەزیری باڵا زیاد خەلیفە ئەلتەمیمی و بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی وەزارەتی داد ئەحمەد لعێبی یاوەری وەزیر بوون.
ئاماژەی بەوەشكرد :حكومەتی نوێی عێراق دید و ئیرادەیەكی بەهێزی هەیە، هەنگاوی جێگیریش دەنێت بۆ جێبەجێكردنی ڕێبازە حكومیەكەی لەسەرجەم ئاستە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەكان و ئەنجامدانی چاكسازی ڕیشەیی و گەیشتن بە گەشەسەندنی ئابووری.
وەزیری داد ئاماژەی بەوە كردووە بەپێی بەیاننامەكە : حكومەت پشتیوانی لێ دەكرێت لەلایەن جەماوەری و سیاسی، عێراقیش لە دۆخێكی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، ئاماژەی بەوەشكرد حكومەت سیاسەتی كراوەیی و میانڕەوی و دامەزراندنی باشترین پەیوەندی لەگەڵ براكانی.
شوانی وتیشی : عێراق داوای كرد میوانداری دانیشتنی 39ـەمین دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی دادی عەرەبی بكات لە بەغدا و جەختیشی كردەوە چاوەڕوانی پاڵپشتی ئەمینداریەتی گشتیی كۆمكارەكەین بۆ داواكاری عێراق لەو بارەیەوە.
لای خۆیەوە ئەمینداری گشتیی كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەبی خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەكە دەربڕی و جەختی لەوە كردەوە كە عێراق شایەنی ئەوەیە ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی لە هەموو بوارەكان و ئاستەكاندا بەدەستبهێنێتەوە و بەتایبەتی بوونی كارا لە كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی.