بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستبەسەرداگرتنی 200 تۆن خۆراكی ماوەبەسەرچووی خواردنی مرۆڤی ڕاگەیاند، هاوكات 16 تۆمەتبار بە ساختەكاری و دەستكاریكردن لە ژمارەیەك لە پارێزگاكان دەستگیركران.
لە ڕاگەیەندراوێكی ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتە بەردەوامانەی پشكنینی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بۆ بەدواداچوون بۆ كاری كارگە و بازاڕ و دوكانەكان ئەنجام دەدرێن،مەفرەزەكانی ئاسایشی ئابووری توانیان دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری دەست بەسەر نزیكەی (200) تۆن كەرەستەدا بگرن كە بۆ خواردنی مرۆڤ ناگونجێت و ئەوانی تر كە بازرگانیكردن لە بازاڕە ناوخۆییەكاندا قەدەغەكراون و (16) تۆمەتبارن بە فێڵكردن و دەستكاریكردن و پێشێلكردنی مەرجە تەندروستییەكان دەستگیركران، ئاماژەی بەوەشكرد كە دەستبەسەرداگرتنەكان لە پارێزگاكانی (كەربەلای ،نەجەف، واست و قادسیە) ئەنجامدراون.
هەر لە هەمان چوارچێوەی بەیاننامەكەدا هاتووە مەفرەزەكانی پارێزگاری قادسیە پرۆسەی قاچاخی (62) تۆن بەروبوومی گەنمیان پووچەڵ كردووەتەوە كە گونجاونیە بازرگانی پێبكرێت لە بازاڕەكاندا وهاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی پرۆسەی بەبازاڕكردن بۆ وەرزی ئێستا و دەستگیردنی شوفێرەكانی ئۆتۆمبێلەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو كەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كراون و ئەوانەی ناشایستە بەپێی تۆمارێكی بنەڕەتی لەناوبراون، هاوكات تۆمەتبارانیش دەستگیركراون بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەریان بەپێی یاسا.