بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری دەستگیركردنی بازرگانێكی مادەی هۆشبەری لە پارێزگای نەجەف ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە: مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی نەجەف سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری بە گورزی پڕ لە ئازار و یەك لە دوای یەك بۆ ڕێكخستن باندەكانی تاوان و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان و توانیان بازرگانێك و پەرەپێدەری ماددە هۆشبەرەكان لە پارێزگای نەجەف دەستگیر بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد : دەستگیركردنەكە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری و دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن بەپێی بڕگەكانی ماددەی (28)ی ماددە هۆشبەرەكان بووە ،ئاماژەی بەوە كرد هەموو ڕێوشوێنێكی پێویست بەرامبەری گیراوەتەبەر و ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە.