بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كوژرانی گرووپێكی تیرۆریستی لە دیالە ڕاگەیاند.
فەرماندەییەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە: بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگریی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە پلان و سەرپەرشتی لە لایەن خانەی ئامانجداركردنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و فڕۆكە جەنگییەكانیان ئەنجامداوە وهێرشی ئاسمانی سەركەوتوو بە فڕۆكەی F16 بۆ سەر گروپێكی تیرۆریستی لە ناوچەی سەندیج لە چوارچێوەی بەشی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم لێدانە بووە هۆی كوژرانی ئەندامانی ئەو گروپە تیرۆریستییە و وێرانكردنی شوێن ومۆڵەگەكانیان و ئاماژەی بەوەشكر : هێزە ئەمنییەكان و هەڵۆ ئازاكانمان لە چاوەڕوانی پاشماوەكانی تیرۆری داعشدان.