بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ هەفتەی ئێستای ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بەرزبوونەوەی نوێی پلەكانی گەرما دەكات.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : كەشوهەوای وڵات بۆ سبەینێ دووشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هاوكات كەشوهەوا لە ناوچەكانی باكور بەشێوەیەك نیمچە هەور دەبێت و پلە كانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو لە ناوچەی ناوەڕاست، كەمێك لە ڕۆژی پێشوو كەم دەبێتەوە لە ناوچەی باكور، هاوكات لە ناوچەی باشووری وڵات نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات ڕوون دەبێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە بەشەكانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها لە بەشی باكووری وڵات كەمێك بەرزتر دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو.
و لە درێژەی قسەكانیدا وتی : كەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممە ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە سەرتاسەری وڵاتدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای وڵات بۆ پێنجشەممەی داهاتوو ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەی ناوەڕاست، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باكور و باشوور نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە سەرتاسەری وڵاتدا.