لە نەینەوا پێنج تیرۆریست دەستگیر كران

ئەمنی
  • 7-05-2023, 13:01
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی پێنج تۆمەتبار  لە نەینەوا ڕاگەیاند.
    دەزگای هەواڵگری لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : مەفرەزەكانی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ توانیویانە ئەركی تایبەت بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری و چاودێری مەیدانی جێبەجێ بكەن،لە ئەنجامدا توانیان پێنج تۆمەتباری داواكراو بەپێی بڕگەكانی مادەی چوارەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە پارێزگای نەینەوا دەستگیربکەن.
    هەروەها دووپاتی كردەوە : ئەو لێكۆڵینەوە و ئەو زانیاریانەی كە دەزگای هەواڵگری خاوەنییەتی  سەر بە باندە تیرۆریستییەكانی داعش بوون و ئەوان لە شوێنی جیاوازدا كاریان كردووە دوای ئەوەی ئەركیان پێ سپێردراوە لەناو بەناو ویلایەت و فیرقە و پۆلیسی غەیرە ئیسلامی وەكو نازناو و ناوی ساختەیان پێدەدرا كە لەلایەن باندە تیرۆریستییەكانەوە بەكارهێنران بۆ ئەوەی ئەندامەكانی ڕازی بكەن كە سەر بە خۆیان بن.
     ئاماژەی بەوەشكردووە : رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەریان گیراوەتەبەر