نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه‌

سیاسی
  • 7-05-2023, 12:57
  • +A -A

    هەولێر/ INA 

    ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان،لەگەڵ مارک برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق کۆبووەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە،به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ مارك برايسۆن ريچاردسۆن باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق كرد.
    له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا ده‌ربا‌ره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى په‌يوه‌نديى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى نێوانيان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، پرسى هه‌ڵبژاردن و ڕه‌وشى شه‌نگال، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.
    هه‌ردوولا به‌ ئه‌رێنييه‌وه‌ باسيان له‌ به‌ره‌وپێشچوون و لێكگه‌يشتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكييه‌ سياسييه‌كانى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌ كاتى دياريكراوى خۆيدا.
    ده‌رباره‌ى دۆخى شه‌نگال، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌ و ڕێگرتن له‌ وتارى ڕق و كينه‌ كرده‌وه‌ و جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵيان بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، به‌ پێويست و گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا.
    په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون كه‌ به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو.