بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك كۆمارعەبدوللەتیف جەمال ڕەشید بڕیاریدا ئەو شوێنەوارە عێراقییانە بگەڕێنێتەوە كە لەلایەن بەریتانیاوە بە قەرز وەرگیراون.
لە ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : مەراسیمی وەرگرتنی (6000) شوێنەوار لە بەریتانیا لە بینای باڵیۆزخانەی عێراق لە لەندەن بەڕێوەچوو، لەگەڵ بەدواداچوونی سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، ئاماژە بەوە دەكات كە ئەم پارچانە لەلایەن بەریتانیاوە لە عێراقەوە قەرزكراون بۆ مەبەستی لێكۆڵینەوە لە ساڵی 1923ەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمە لە پەراوێزی سەردانەكەی سەرۆك كۆمار بۆ بەریتانیا هات بۆ بەشداریكردن لە مەراسیمی رێورەسمی تاجی پاشایەتی چارڵزی سێیەم و ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆك كۆمار بڕیاریدا پارچەكان بگەڕێنێتەوە بۆ بەغدا لە كاتی گەڕانەوەیدا دوای كۆتاییهاتنی سەردانەكەی ئێستای بۆ بەریتانیا و ڕادەستكردنیان بە مۆزەخانەی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە مەراسیمەكەدا وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار ئەحمەد فەكاك ئەلبەدرانی و باڵیۆزی كۆماری عێراق لە بەریتانیا جەعفەر سەدر و بەڕێوەبەری گشتی مۆزەخانەكانی بەریتانیا وبەرێوەبەری مۆزەخانەی گشتی لەندەن ئامادەبوون وجگە لە ژمارەیەكی زۆری میدیاكاران و پسپۆڕ و گەڕان و دۆزەرەوەكان لە عێراق و بەریتانیاوە.