بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەروازە سنوورییەكان ڕایگەیاند كە هەوڵێكی قاچاخبردنی 128 كارتی ڤیزایان لە دەروازەی شەلامچە پووچەڵ كردووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سنووری شەلامچە بە هاوكاری پۆلیسی گومرگی توانیویانە گەشتیارێكی عێراقی دەستگیربكەن كە (128) كارتی ڤیزەی نێودەوڵەتی لەلای خۆی حەشاردابوو.
ئاماژەی بەوەشكرد : بە بڕە پارەیەك كۆكرایەوە بە مەبەستی قاچاخكردنی بە دراوی بیانی بۆ دەرەوەی وڵات بە دەرهێنانی ئەو بڕە پارانە لەو وڵاتانەی كە بەنیازە گەشتیان بۆ بكات.
و لە درێژەی قسەكانیدا وتی : لیژنەیەك پێكهێنرا و ڕاپۆرتێكی فەرمی دەستبەسەرداگرتن ڕێكخرا و تۆمەتبار و كارتەكان ڕەوانەی بنكەی پۆلیسی گومرگی كران بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو لە دژی بگرنەبەر.