سەرۆكوەزیران سەرەخۆشی لە هونەرمەندان و ڕۆشنبیران دەكات بۆ كۆچی دوایی هونەرمەندموحسین ئەلعەزاوی

سیاسی
  • 7-05-2023, 11:10
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەبۆنەی كۆچی دوایی هونەرمەند موحسین ئەلعەزاوی سەرەخۆشی لە كۆمەڵگەی هونەری و ڕۆشنبیری كرد.
    سەرۆكی حكومەت لە تویتێكدا و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: پرسە و سەرەخۆشی لە كۆمەڵگەی هونەری و ڕۆشنبیری دەكەین بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند موحسین ئەلعزاوی، كە جێ پەنحەیەكی ڕوونی بەجێهێشت لە ماوەی كاروانی هونەری كە پڕ بوو لەكاری ئامانجداردا پیشەی هونەری و جدی كە بۆ دەیان ساڵ درێژەی كێشا.
    لە كۆتاییدا وتی: داواكارین لە خودای گەورە ڕەحمی پێ بكات و ئیلهامبەخش بێت بۆ خێزانەكەی و خۆشەویستانی سەبر و دڵنەوایی.