سەرۆكی حكومەت ڕێنمایی خێراكردن بۆ جێبەجێكردنی خاڵەكانی فرۆشتن بە سیستەمی پارەدانی ئەلیكترۆنی

سیاسی
  • 7-05-2023, 11:09
  • +A -A

    بەغدا - INA
    محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق وەزارەتەكان و قەوارەكانی كەپەیوەست نیە بە وەزارەتەكان و سەرجەم پارێزگارەكانی ڕێنمایی كرد بۆ خێراكردنی جێبەجێكردنی خاڵەكانی فرۆشتن بە سیستەمی پارەدانی ئەلیكترۆنی (POS) و هەوڵی بێوچان بۆ ئەوە بدەن.
    وتەبێژی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران حەیدەر مەجید بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ڕێنمایی ئەو وەزارەت و دەزگایانە دەكات كە پەیوەندییان بە وەزارەتەكانەوە نییە و سەرجەم پارێزگارەكانە بۆ خێراكردنی جێبەجێكردنی خاڵەكانی فرۆشتن بە سیستەمی پارەدانی ئەلیكترۆنی (POS) و هەوڵی بێوچان بۆ ئەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو ڕێنماییە لەكاتی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران هات لە هەژدەهەمین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، كە لە 2/5/2023 بەڕێوەچوو و جەختیشی لەوە كردەوە بەشی كاروباری ئەنجوومەنی وەزیران و لیژنەكان لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بەدواداچوون دەكەن سەبارەت بە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان.