ڕێنماییەکی نوێی حکومەت بۆ پشتگیریکردن لە پیشەسازییەکانی ژینگەدۆست ئاشکرادەکات

ناوخۆ
  • 6-05-2023, 22:07
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان ، دووپاتی کردەوە کە ژینگەیەکی باش لە عێراق بۆ وەبەرهێنان رەخساوە،بەهۆی سەقامگیری ئەمنی، هاوکات بەرنامەیەکی حکومەتی ئاشکرا کرد بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو پیشەسازیانەی کە ژینگەدۆستن.
    "ڕافد عەبدولجەلیل" بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای پیشەسازی و کانزاکان لە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"یەکێک لە ئەولەویەتەکانی حکومەت فرەیی سەرچاوەکانی داهاتی نیشتمانە،بە پشت بەستن بە ئابووری تاکلایەنە،و یەکێک لە گرنگترین هەنگاوەکان بۆ گەیشتن بەم ئامانجە بوژانەوەی پیشەسازییە بەگشتی، بەتایبەتی ئاستی بەرهەمهێنان.
    هەروەک راشیگەیاند : حکومەت هەنگاوی جددی و دروستی ناوە لە بواری وەبەرهێنانی کانزا و پترۆکیمیاییەکان، کە بریتییە لە پیشەسازییەکی پاک کە بەهۆی بارودۆخی ئەمنی لە ڕابردوودا نەچووەتە بواری وەبەرهێنانەوە.
    ووتیشی: عێراق خاوەنی سامانێکی گەورەیە کە هێشتا وەبەرهێنانی تێدا نەکراوە، هەروەک لە ئێستادا چووەتە ناو بازاڕی ئازاد و بووەتە ژینگەیەکی سەرنجڕاکێش بۆ وەبەرهێنان.
    ڕاشیگەیاند "کە هەوڵێک هەیە بەرەو پیشەسازی نوێ ، کە بەشێکن لە پیشەسازییە پاک و ژینگەدۆستەکان، کە لە چوارچێوەی پشت بە سیستەمی ئەلیکترۆنیدا دەبەستێت.
    ئاماژەی بەوەشکرد"ماددەی خاو کە بە خۆڵ بەستاوە لە عێراق بەردەستە و 98%ی ئەو مادەیەی کە بەکاردەهێنرێت و دەتوانرێت لەم پیشەسازییانەدا بەکار بهێندرێت. 
    لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی : عێراق بڕێکی زۆر لە کەرەستەی (بۆکس و فلینتی سپی)ی هەیە کە دەتوانرێت لە پیشەسازییە پاکەکاندا بەکاربهێنرێت و وەبەرهێنانی ئەو کەرەستانە بەشێکە لە پرۆگرامی حکومەت. 
    جەختیشیکردەوە "کە وەزارەتەکەی ئاواتەخوازە سەرمایەی جیهانی و شارەزایی گەورە ڕابکێشێت، بەو پێیەی جیهان هەوڵی زۆری بڕیوە لە هاوبەشیکردنی لەگەڵ کەرتی تایبەتدا، کە بووەتە هاوبەشێکی سەرەکی و جەوهەری لە گەشەپێدانی ئابووریدا.