ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان وردەکاری ڕۆڵی کامێرای چاودێری دەخاتە ڕوو بۆ پشتگیریکردن لە هەوڵە ئەمنییەکان

ئەمنی
  • 6-05-2023, 21:27
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ڕۆڵی کامێرای چاودێری لە پاڵپشتیکردنی هەوڵە ئەمنییەکان و پاڵپشتیکردنی یەکە سەربازییەکان خستەڕوو.
    لیوا "تەحسین خەفاجی " وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "کامێرای چاودێری رۆڵی تەکنیکی بەرزی هەیە لە ناوچە فراوانەکان ، لە جموجۆڵی باندە تیرۆریستییەکان و دەستنیشانکردن و هاوکارە بۆ کەرتە ئەمنییەکان بۆ ئەوەی بتوانن چاودێری وردی ئەمنی بکەن. 
    راشیگەیاند"کامێراکانی چاودێری رۆڵیان هەیە لە دەستەبەرکردنی ئاسایش و چاودێری جوڵەی یەکەکان و هەماهەنگی نێوانیان کەرتە جیاوازەکان لە شەو و ڕۆژدا .
    ووتیشی"کامێراکان دەتوانن قەرەبووی جوڵەی یەکە ئەمنییەکان بکەنەوە . 
    "خەفاجی " جەختی لەوەش کردەوە"لە ڕێگەی کامێرای چاودێری،دەکرێت دۆخێکی ئەمنی هەڵبەسەنگێندرێت و زانیاری لەسەر هێزی پشتیوانی، وەک تۆپخانە و چەکی قورس بدرێت و وێنەیەکی تەواو لە جموجۆڵەکانی دوژمن بزاندرێت" لەهەموو باروودۆخێکی جیاوازدا. 
    ئاماژەی بەوەشکرد"کامێرای چاودێری رۆڵی هەبووە لە سەقامگیری ئاسایش لە ئاڵۆزترین و مەترسیدارترین ناوچەکان، هەروەها هەندێک ناوچە هەن کە ڕەنگە جوگرافیاکەیان قورس بێت و یەکەکان نەتوانن بچنە ناویەوە، بەتایبەتی لە پیادە و چەکی پشتیوانی، و کە دەتوانرێت قەرەبووی ئەمە بکرێتەوە بە کامێرای چاودێری کە بەشدارن لە ڕێگریکردن لە دزەکردن و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و بەدواداچوون بۆ قاچاخچییەکان و هەر هەوڵی زیانگەیاندن بە هێزە ئەمنییەکان و ئابووری نیشتمان.