بەغداد - INA
نوێنەری مەرجەعی باڵای ئایینی و سەرپەشتیاری یاسایی مەزارگەی حسێنییەی پیرۆز، شێخ عەبدولمەهدی كەربەلائی ئەمڕۆ شەممە، تەئكیدیكردەوە: كە بە دیكۆمێنتكردنی تاوانەكانی باندە تیرۆریستییەكانی داعش دەبێت كۆی تاوانەكانی تیرۆریستان لەدژی هەموو پێكهاتەكانی گەلی عێراق لە خۆبگرێت.
شێخ عەبدولمەهدی لە میانی پێشوازیكردنیدا لە سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدانی لێپرسینەوە لە تاوانەكانی داعش لە عێراق، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئاواتەخوازم تیمەكە بە زووترین كات كارە لێكۆڵینەوەكانی خۆی بە شێوەیەك تەواوبكات كە بەشداربێت لە گەیشتن بەو ئامانجانەی كە ئەركی پێشووی پێ سپێردراوە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە لە دیدارەكەدا جەخت لەسەر كۆمەڵێك داواكاری كرایەوە، لەوانە بەڵگەنامەكان هەموو ئەو تاوانانە لەخۆ بگرێت كە لەلایەن چەتەكانی تیرۆریستی (داعش)ەوە بەرامبەر هەموو پێكهاتەكانی گەلی عێراق بە یەكسانی و لە ناوچە جیاجیاكان ئەنجامدراون، چونكە پێكهاتە هەیە كە بڕیارە تیمی لێكۆڵینەوە لە بەڵگەنامەكردنی تاوانەكان و لێكۆڵینەوەكاندا بیخاتە ناویەوە، وەك دیلەكانی ژنانی توركمان و ناوچەكانی دیكە.
شێخ عەبدولمەهدی داوای كرد، پێناسەكردنی هەندێك تاوان كە بەرز دەبنەوە بۆ ئاستی تاوانەكانی جینۆساید، و دەبێت بەم شێوەیە دەستنیشان بكرێن، هەروەها پێویستە داوای هاوكاری لە پسپۆڕانی تایبەتمەند لە ناوخۆی عێراق و لە خەڵكی ناوچەكان بكرێت، و لە كوێ تاوانەكان ڕوویانداوە، بۆ دانانی سنوورێكی كاتیی بۆ تەواوكردنی كارەكانی تیمەكە، چونكە هەندێك تاوان ڕەنگە تایبەتمەندییەكانی شاراوە بن.
كەربەلائی جەختیشیكردەوە، دەزگایەكی دادوەری تۆكمەی عێراقی، هەروەها دەزگایەكی دادوەری نێودەوڵەتی بێلایەن هەڵبژێردرێن كە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان پێشكەش دەبكرێت، بەمەبەستی خێراكردنی ئەنجامدانی دادگاییكردنەكان دژی تاوانبارانی (داعش)، هەروەها دەبێت بەڵگەنامەكان لەگەڵ دەزگا نێودەوڵەتییە باوەڕپێكراوەكان و ئۆرگانەكانی عێراقی متمانەپێكراو بە هەموو جۆرە بەڵگەنامەیەكەوە بپارێزرێن، وتیشی: مەزارگەی پیرۆزی حسێنییە لە ئێستادا لە ناوخۆدا بەشێك لە تاوانەكانی باندە تیرۆریستییەكانی (داعش) بە دیكۆمێنت دەكات.
مەرجەعی باڵای ئاینی سەید عەلی سیستانی لە نۆزدەی كانوونی یەكەمی ساڵی ڕابردووی 2022 پێشوازی لە سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوەی نەتەوەیەكگرتووەكان سەبارەت بە تاوانەكانی (داعش) كرد.