سەرۆك وەزیران: عێراق بەردەوامە لە پەیوەندییە ئابوورییە هەرێمییەكان

سیاسی
  • 6-05-2023, 17:46
  • +A -A

    بەغدا –INA
    ئەمرۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، پێشوازی لەبەڕێز وەلید فەیاز وەزیری وزە وئاوی لوبنان و بەڕیز حەسەن شوقەییر جێگری بەڕێوبەری ئاسایشی
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا ڕایگەیاند سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران،ئاماژە بەوەش كراوە لەدیدارێكدا شێوە جیاوازەكانی هاوكاری لەنێوان عێراق و لوبنان بۆ بەرژەوەندی هەردوو گەلی برا و چۆنیەتی پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵیەكان لەسەر هەموو ئاستەكان خرانەروو. 
    هەروەها سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لەوە كردەوە كەعێراق بەردەوامە لەهاوبەندی ئابووری هەرێمایەتی لەبواری وزە و پلانەكانی گۆڕانی كەشوهەوا و كاریگەریە ژینگەیی و ئابووریەكانی، بەشێوەیەك كەپاڵپشت بێت بۆ سەقامگیری و گەشەسەندنی ئابووری گەلی عێراق و ئابووری هەموو گەلانی دۆست وبرا. 
    هەر بەپێی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە لەلایی خۆیەوە وەزیری لوبنانی جەختی حكومەتەكەی و پەرۆشی بۆ پتەوكردنی هاریكاری لەگەڵ عێراق لەبواری گەشەپێدان و بەردەوامی هاوبەشی ئالوگۆڕ دووپاتكردەوە لەپێناو بەهێزكردنی بەرژەوەندی هاوبەش و رووبەرووبوونەوەی ڕكمانیە ئابووریە جیهانیەكان.